به‌ڵی گیانه!
گه‌ر بمه‌وێ
کاتژمێری کامه‌رانیت بوه‌ستێنم
گه‌ر بمه‌وێ
ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م
نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم
به‌ڵگه‌م پێیه
هه‌زار به‌ڵگه‌ی ئاشکراو ڕوون
به‌ڵگه‌ی چوار ساڵ پێکه‌وه‌بوون
به‌ڵام...چیبکه‌م!
خۆشه‌ویستیت نه‌هه‌نگێکه
خوێنی هه‌ڵچووم ده‌خواته‌وه
خۆشه‌ویستیت ڕووبارێکه
قینی ڕه‌شم ده‌شواته وه!
عەبدوڵڵا پەشێو
برچسب‌ها: عەبدوڵڵا پەشێو
که وەفدێ دەچێته شوێنێ،
بۆ سەر گۆڕی سەربازی ون،
تاجە گوڵینەیەک دێنێ.
ئەگەر سبەی،
وەفدێک بێته وڵاتی من،
لێم بپرسێ،
کوانێ گۆڕی سەربازی ون،
دەڵێم: گەورەم،
له کەناری هەر جۆگەیێ،
لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ،
لەبەر دەرگای هەر ماڵێ،
هەر کڵێسەیێ،
هەر ئەشکەوتێ،
لەسەر گابەردی هەر شاخێ،
لەسەر درەختی هەر باخێ،
لەم وڵاته،
لەسەر هەر بسته زەمینێ،
لەژێر هەر گەزه ئاسمانێ،
مەترسه، کەمێک سەر داخه و
تاجه گوڵینەکەت دانێ.
عەبدوڵڵا پەشێو
برچسب‌ها: عەبدوڵڵا پەشێوسەربازی ون